زنیاری نوێ لەسەر پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە وەرزی سەرما

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی گشتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی ٣٠٠مێگاوات کارەبای هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، بەپێی ئەو زیادبوونە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش بەهاوڵاتیان زیاد دەکات. 

ڕۆژی هەینی ١٩-١٠-٢٠١٨، بە مەبەستی گۆڕینی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە گازوایلەوە بۆ غازی سرووشتی، بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەردوو وێستگەی غازی هەولێر و چەمچەماڵ وەستا، بەوەش  ماوەی چەند كاتژمێرێك پێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان کەمبووەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە زیاد بوونی کارەبا، راگەیاند “دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەكانی بەرهەم هێنانی کارەبا لە گازوایلەوە بگۆڕێت بۆ غازی سرووشتی، بەشێک لە کارەکانی تەواو بووە، ئێستا کۆمپانیای داناغاز خەریکی تەواوکردنی کارەکەن”.

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، هەندێک ڕێوشوێنی تەکنیکی هەیە کە داناغاز دەیگرنەبەر بۆ تەواوکردنی کارەکانیان، ئەگەر هەیە لەماوەی هەفتەیەک بۆ دووهەفتەی تردا ڕەنگدانەوەی کارەکە بەتەواوی بە دیار بکەوێت و بەرهەم هێنانی غازی سرووشتی زیاد بکات.   

ئومێد ئەحمەد، گوتیشی”بڕی ئەو غازەی زیاد دەکات، لە توانیایدایە نزیکەی ٣٠٠ مێگاوات کارەبا زیاد بکات، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان، نزیک دەبێتەوە لە ٣٠٠٠مێگاوات، بەپێی ئەو زیاد بوونەش پێدانی کارەبا بەهاوڵاتیان زیاد دەکات”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com