پەمپیۆ هەڕەشە دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئێران کرد.

مایک پەمپیۆ، لە هەژماری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەر هەڕەشەی لە ئێران کرد.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لەم تویتەد دەڵێت “ئێران هیچ کات ناتوانێ ململانێی هێزی سەربازی وڵاتەکەی بکات”.

سەبارەت بە ئامانجی گەمارۆکانی سەر ئێران، پەمپیۆ گوتی: ئامانج لە گەمارۆکانی سەر تاران، گۆڕینی رەفتاری ئەم وڵاتەیە و ئێران دەبێ ئاگادار بێت لە ئەگەری بەردەوام بوونی سیاسەتەکانی، سزاکانی ئەمریکا توندتر دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت “بێ باکین ئەگەر دەڵێین، تاران هیچ کات ناتوانێ ململانێی هێزی سەربازی ئەمریکا بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com