سائیروون وەڵامی ئەیاد عەلاوی دەداتەوە

0

نوچەنێت-النهرین

نوێنەرێکی سەر بە هاوپەیمانی سائیرون، بەرامبەر بە لێدوانەکانی هاوپەیمانی الوطنیە هەڵوێستی وەرگرت.

ئەم هەڵوێستەی نوێنەری سەر بە هاوپیەمانێتی سائیرون دوای ئەوە دێ، کە ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی الوطنیە، هەر یەک لە هاوپەیمانێتیەکانی فەتح و سائیرونی بەوە تۆمەتبار کردبووە، کە پۆستە وەزاریەکانیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە.

حمداڵلە الرکابی، نوێنەری هاوپەیمانێ سائیروون لەم بارەوە دەڵێت: هەڵوێستی هاوپەیمانێتیەکانی سائیروون و رەوتی سەدر، بە تەواوی روونە و ئێمە دەسەڵاتی تەواومان داوە بە عادل عەبدولمەهدی، بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانەی کابینەی حكومەت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢-١٠-٢٠١٨، ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێ الوطنیە رایگەیاند، کە “سائیروون و الفتح، وەک دوو هاوپەیمانێتی گرنگی عێراق، پۆستی وەزارەتەکانیان لە نێوان خۆیاندا دابەشکردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com