هاوپەیمانێتییەکی نوێ لە ناوچەکە پێکدێت…دوژمنانی دوێنێ و هاوپەیمانانی ئەمڕؤ

0

نوچەنێت

بە هەوڵکەوت نییە کە جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا وەک کەسایەتی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بەشداری کۆنفڕانسی ئاسایشی مەنامە دەبێت. کۆنفڕانسێک کە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری بەڕێوەچوو. بە بێ ئەوەی بەحرەینی تێدا بەشدار بێت.

ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنفڕانسە لە رووی فکرییەوە، ئامادەکارییە بۆ هاوپەیمانی ناوسراو بە”هاوپەیمانی ستراتیژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست” کە بە ناتۆی عەرەبی دەناسرێتەوە. هاوپەیمانییەک کە ساڵی رابردوو بە سەرۆکایەتی دۆناڵد  ترەمپ و بە ئامادەبوونی تێکڕای ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، ویڕای ئوردن و میسر پێکهات.

کۆنفڕانسی ئاسایشی مەنامە لە راستیدا، خاڵی گۆڕانێکی دیکە بوو لە دیدار و گفتوگۆکانی لایەنی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی، لەم کۆنفڕانسە تێکڕای بەشداربووان جەختیان لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە رووی سەربازی، سیاسی و ئابورییەوە کردەوە.

کۆنفڕانسی گفتوگۆکانی مەنامە، پەردەی لە سەر دوو گۆڕانکاری سەرەکی هەڵدایەوە کە دەتوانن هەوێنی هاوپەیمانییەکی گەورە بن لە ناوچەکە، یەکەم: پەیوەندی ژێبەژێر وڵاتانی عەرەبی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دیپلۆماسی قەتەر کە لە لایەن ئەمریکاوە چاودێری دەکرێ، دووەم: بەیاننامەی عادل جەبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە بوو کە بە ئاشكرا رایگەیاند، دۆحە لە ڕیزی پێشەوەی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران.

جەبیر ئاشکرای کرد، کە قەتەر بەشداری ئەو کۆبوونەوە داخراو و ئەمنیانە بووە کە ئەم دواییانە لە ریاز بەڕێوە چوو. ئەمەش تەنها دوو رۆژ دوای ئەوە دێ کە محەممەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیە لە کۆنفڕانسی داڤۆس، ئابوری قەتەری وەک بەردی بناغەی ئابوری بەهێزی ناوچەکە وەسف کرد.

لە لایەکی دیکەوە، پێدەچی ئیسرائیل وەک نۆیەمین ئەندامی ناتۆی عەرەبی بێتە کایەوە. لە ماوەی رابردوودا کار بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تەک ئەبیب و وڵاتانی عەرەبی ناوچە کراوە و سەردانی شاندی ئیسرائیلی بۆ دۆحە  وئەبوزەبی  وهەروەها سەردانەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ بۆ مەسقەت، دەکرێ وەک سەرەتایەک بۆ بەشداریکردنی ئیسرائیل لەم هاوپەیمانییە ستراتیژیە لێکبدرێتەوە.

لە سۆنگەیەکی دیکەوە، بەشداری ئیسرائیل لە کۆنفڕانسی مانگی جانیوەری کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە واشنتۆن بەرێوەبچێ، چاوەڕوانکراوە. کۆنفڕانسێک کە پێدەچێ  ناتۆی عەرەبی بە فەرمی بناسێت. لەم رووەوە قسەکانی وەزیری دەرەوەی عەمان لە کۆنفڕانسی ئاسایشی مەنامە جێێ سەرنجە کە گوتی، بوونی ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست واقعێكە و ئێمە  وجیهان لەم واقعە تێدەگەین. کاتی ئەوە هاتووە کە وەک وڵاتانی دیکەی جیهان هەڵسوکەوت و رەفتاری لە گەڵ بکرێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێنجشەممەی رابردوو سەردانی مەسقەتی کرد. ئەگەر بیهەوێ رۆژانی داهاتووش سەردانی ئەبوزەبی، مەنامە، دۆحە یان ریاز بکات، چیدی نابێتە پرسیار. لە ئێستادا ئێمە بینەری لەدایکبوونی هاوپەیمانییەکی نوێی ناوچەیین، کە پێدەچێ ئیسرائیل کۆڵەکە سەرەکییەکەی بێت. ئیسرائیلێک کە لە وڵاتانی دوژمن ببێتە وڵاتی دۆست و هاوپەیمان و لە دوارۆژدا بەرگری لە ئەندامانی ئەم هاوپەیمانێتیەکە بکات.

لە راستیدا ناتۆی عەرەبی بە مانای دەستپێکی ململانێیەکی نوێی ناوچەیی و لە سەرووی هەموویانەوە هاوپەیمانییەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com