وردەکاری خولی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکا

0

نوچەنێت

ئیدارەی ئەمریکا، شەوی هەینی،٢ی نۆڤەمبەر بڕیاری خۆی بۆ وەگەڕخستنی خولی دووەمی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران، راگەیاند.

بە گوێرەی لێدوانی گەورە بەرپرسانی ئەمریکا، سەدان بەرپرس و دامەزراوە  وکۆمپانیای ئێران دەخرێنە لیستی گەمارۆکانەوە.

ئەم گەمارۆیانە کە پێشوەختە لە لایەن ئەمریکا دیاری کراون. کەرتی نەوتی ئێران دەکاتە ئامانج و بڕیارە لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاند، سەرجەم گەمارۆکانی  خۆی بۆ سەر تاران کە دوای رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهان  وئێران، هەڵگیرابوون. لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەخاتەوە گەڕ.

مایک پەمپیۆ و ستیڤن منوچین، وەزیرانی دەرەوەی و دارایی ئەمریکا لە میانی کۆنفڕانسێکدا، وێڕای راگەیاندنی ئەم بڕیارە،ئاماژەیان بەوە دا تا ئەو کاتەی ئێران ملکەچی بڕیار و داواکانی واشنتۆن نەبێ سزاکانی سەر تاران بەردەوام دەبن.

پەمپیۆ و منوچین، جەختیان کردەوە کە گەمارۆکانی ئەم جارەی سەر تاران کاروباری مرۆڤدۆستانە لە خۆناگرێت .

مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران، لە شاری واشنتۆن راگەیاند، هەشت وڵاتی جیهان شمولی ئەم سزایانە ناکەن و بە شێوەی کاتی دەتوانن لە هاوردەکردنی نەوتی ئێران بەردەوام بن.

پەمپیۆ، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئەو هەشت وڵاتە بکات، تەنها ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ کام لە وڵاتانی ئەوروپی لە ریزی ئەم هەشت وڵاتەدا نین. لایەکی دیکەوە، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا گوتی، بە ئاراستەی دەستپێکردنەوە گەمارۆ هەڵگیراوەکانی سەر ئێران ودوای ئەوەی کە ئەمریکا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، لە رێكکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران کشایەوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو ناوی ٧٠٠ بەرپرس و دامەزراوە  وکۆمپانیای ئێرانی لەوانە چەندین بانک، کۆمپانیای فڕۆکەوانی و کەشتیوانی دەخرێنە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، هیچ ئاماژەیەکی بە ناوی کاربەدەست و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی ئێران نەکرد.

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، هەروەها داوای لە کۆمەڵەی جیهانی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بانکەکان کرد کە خزمەتگوزارییەکانی خۆیان بەو کۆمپانیا  ودامەزراوانە ڕابگرن کە لە لیستی گەمارۆکاندان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە گەڕی دووەمی گەمارۆکانی سەر ئێران سەرجەم بوارەکانی وزە، لەوانە نەوت و گاز و پێترۆشیمی، کەشتیوانی و سیستمی بانکی ئێرانی  گرتۆتەوە و ئامانج لەم سزایانەش کەمکردنەوەی داهاتی نەوت  وهەناردەی نەوتی ئەم وڵاتەیە.

بە پێێ گەمارۆکا نوێیەکانی واشنتۆن، وڵاتانی جیهان دەبێ هاوردەکردنی نەوتی ئێران رابگرن و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانیش رێگەیان پێنادرێ لە گەڵ لایەنەکانی گەمارۆدراو، پەیوەندی و دانوستیانیان هەبێت، بە دەر لەم حاڵەتە ئەوانیش دەخرێنە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.

هەر لەم پەیوەندیەدا کەناڵی”العالم”لە هەواڵێکدا لە سەر زاری بەپرسانی عێراقی رایگەیاند ئەم وڵاتە بەرگەمارۆکانی ئێران ناکەوێ و واشنتۆن رێگەی بە بەغدا داوە لە هاوردەکردنی گاز و سوتەمەنی وزەخانەکانی کارەبا و کەرەستەی خۆراکی ئێران بەردەوام بێت.

وەک یەکەمین کاردانەوەکان بەرامبەر بەم بڕیارەی ئیدارەی دۆناڵد  ترەمپ، یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی ئەم ىڕیارەی کردووە.

یەکێتی ئەرووپا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند ئەم وڵاتانە و یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی ئەو کۆمپانیانە دەکات کە بە شێوەی یاسایی لە گەڵ ئێران پەیوەندییان هەیە.

ئەم لایەنە ئەوروپیانە جەختیش دەکەنەوە، بە پێی یاسا و رێساکانی یەکێتی ئەوروپا و بڕیاری  ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش پەیوەندی بازرگانیان لە گەڵ ئێران دەبێت.

ئەم بەیاننامە هاوبەشە لە لایەن فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ژان ئێڤ لۆدریانمهایکو ماس و جێرمی هانت، وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا واژۆ کرا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com