واشنتۆن چاوپۆشی لە عێراق دەکات

0

نوچەنێت-مهر

نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێت، ئەمریکا چاوپۆشی لە هەناردەی کارەبا و گازی ئێران بۆ عێراق دەکات.

برایان هوک، نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: عێراق لە دابینکردنی وزەی پێویستی خۆی لە ئێران بەردەوام دەبێت و رێگەی پێدەدرێ گاز و کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

برایان هوک، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکارییەکان بدات، گوتی، ئەمریکا لە بەشی گەمارۆکانی بۆ سەر کەرتی وزە، چاوپۆشی لە عێراق دەکات.

بە گوتەی دوو بەرپرسی عێراقی، کە نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بێت، عێراق ئێستاش لە ئێران گاز و کارەبا هاوردە دەکات و حیسابێکی بانکی بۆ ئەم مەبەستە کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com