ژمارەی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی عێراق ئاشكرا دەکرێ

0

نوچەنێت-بی بی سی

بە پێ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، زیاتر لە ٢٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش دۆزراوەتەوە.

بە پێ راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەم گۆڕانە زیاتر لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، سەلاحەدین و ئەنبار، لە باکور و رۆژئاوای عێراق دۆزراونەتەوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت دەکاتەوە، ئەم گۆڕە بە کۆمەڵانە، نزیک بە ١٢هەزار تەرمی خەڵکی مەدەنی لە خۆگرتووە.

بەراوردەکان بۆ ژمارەی قوربانیانی موسڵ جیاوازە و بە گوێڕەی لێکۆڵینەوەیەک نزیک بە ٤٠ هەزار کەس لە خەڵکی مەدەنی لەم ناوچەیە بە هۆی داعشەوە بوونەتە قوربانی.

راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، تاکوو ئێستا ٢٠٢ گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە، ٩٥ گۆڕ لە نەینەوا، ٣٧ گۆڕ لە کەرکوک، ٣٦ گۆڕ لە سەلاحەدین و ٢٤ گۆڕ لە ئەنبار.

زۆربەی قوربانیان ژنان، منداڵان، بەساڵاداچووان، کەسانی خاوەن پێداویستی، کرێکارانی بیانی و هێزە ئەمنیەکانی عێراقن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com