ئاماری نۆ مانگی تووندوتیژی دژی ئافرەتان بڵاوکرایەوە

0

نوچەنێت: رووداو

بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان، ئاماری نۆ مانگی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە ٣٧ ئافرەت كوژراون.

ئەو ئامارە تایبەت بە تۆڕی میدیای رووداو دراوە، سەرجەم ئەو تووندوتیژییانە دەردەخات کە لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا لەدژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون.

ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان دەریدەخات: ٥٤ ئافرەت لەماوەی ئەو نۆ مانگەدا خۆیان كوشتووە، زۆرترینیان لە هەولێر ‌و دهۆك بوون، كە لە هەریەکێکیان ١٥ ئافرەت بووە، دوای ئەوانیش لە شاری سلێمانی ١٣ حاڵەتی خۆكوشتن هەبووە.

ئامارەكانی سووتان ١١٣ حاڵەت بوون، خۆسووتاندنیش ٩٠ حاڵەت بووە کە دووبارە زۆرترینیان لە هەولێر ‌و دهۆك بوون كە ٣٠ بە ٢٢ حاڵەت بووە، لە سلێمانیش ١٨ حاڵەت بووە.

لەبارەی تۆماركردنی سكاڵاش، لە ئامارەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو: ٧ هەزار‌ و ١٩٢ سكاڵا تۆمارکراون، زۆرترینی لە هەولێر بووە کە دوو هەزار و ٦٢٠ سكاڵابووە، لە دهۆك هەزار و ٨٦١ سكاڵا، لە سلێمانیش هەزار و 362 سكاڵا تۆماركراوە.

لە دهۆک ٣٣ دەستدرێژی سێکسی و لە سلێمانی هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە

لە كۆتایی خشتەی ئامارەكەدا ئاماژە بە دەستدرێژی سێكسی كراوە كە كۆی گشتی ٨٧ حاڵەت بووە، زۆرترینی لە دهۆك بووە كە ٣٣ حاڵەت بووە، لە هەولێر ٢٧ حاڵەت تۆماركراوە و، لە سلێمانی هیچ حاڵەتێك تۆمارنەكراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com