دیداری نێوان نەتەنیاهۆ و پوتین لەسەر داوای وڵاتێکی دیکە هەڵوەشایەوە

0

نوچەنێت-ئانادۆڵ

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باس لە هەڵوەشانەوەی دیداری پلان بۆ دارێژراو لە نێوان سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە و سەرۆکی روسیا لە پاریس دەکات.

لە سەر داوای فەرەنسا، دیداری نێوان بنیامین نەتانیاهۆ و ڤلادیمیر پوتین هەڵوەشاوەتەوە. ئەم دیدارە بڕیار بوو ١١ی نۆڤەمبەر و لە یادی سەد ساڵەی شەڕی یەکەمی جیهان ئەنجام بدرێت.

ئەم بڕیارە لە سەر داوای فەرەنسا دراوە، کە داوای لە لایەنەکانی بەشدار لەم یادە کردووە، کە خۆ لە ئەنجام دانی دیداری دوو لایەنە بە دوور بگرن.

پێدەچێ دوابەدوای ئەم بڕیارە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەرنامەی سەردانەکەی بۆ پاریس هەڵبوەشێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com