ئەوروپا هەڵوێستی نوێی لەبارەی ئێڕانەوە راگەیاند

0

نوچەنێترۆیتەرز

کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەڵوێستی نوێی خۆی لەبارەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی وزەی ئێران راگەیاند.

لە دوایین هەڵوێستیدا، کۆمیسیۆنی ئەوروپا جەخت لە سەر بەردەوامی و پاڵپشتی خۆی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەکات.

ماجا کوسیجانکیک، گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، بە داخبوونی خۆی سەبارەت بە سەپاندنی گەڕی دووەمی گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دەربڕی.

گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی ئەم کۆمیسیۆنە دەشڵێت “یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە بەردەوام بوون و مانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com