شێوازی نوێ دامەزراندن ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیێنێت، پرۆسەی دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێی پلانی حکومەت دەبێت. دەشڵێت “بەپێی پێویستی و کەمی میلاکات دەبێ، لە هەر کوێ میلاکات کەمبێت دەرچووان دادەمەزرێندرێن”.

نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کاتی بەسەرکردنەوەی بازاڕی لەنگە رایگەیاند: دامەزراندن بەپێی پێویستی و کەمی میلاکات دەبێ، لە هەر کوێ میلاکات کەمبێت دەرچووان دادەمەزرێندرێن، بەڵام ئەوەش پێویستی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە هەیە.

لەبارەی دامەزراندنی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان، نێچیرڤان ئەحمەد گوتی، نەک تەنیا یەکەمەکان بەڵکو دامەزراندن بۆ هەموو دەرچوویەک دەبێ، بەڵام بەپێی پێویستی و داواکردنی وەزارەتەکان.

سەبارەت بە گرێبەستەکانیش، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، ٣١ هەزار گرێبەست لە سەرجەم وەزارەتەکان هەن، ئەوانەش بەپێی پێویست و بەپێی یاسا دەبنە هەمیشەیی.

نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دابینکردنی پارە لەلایەن حکومەت بۆ نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو بۆ بازاڕی لەنگەی هەولێر، گوتیشی، تاوەکو ئێستا تەنیا بەرگری شارستانی دەرخستەی کردووە، کە ٣٣٨ ملیۆن دیناریان پێویستە، بەڵام تەنیا ئەوە نییە چونکە کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ و رێگەوبانیش هەیە و پێویستە لیژنەکان دەرخستەی ئەوانەش بداتە حکومەت.

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە، هەر دەرخستەیەک بگاتە حکومەت رەزامەندی لەسەر دەدرێت و پارە بۆ نۆژەنکردنەوەی تەرخاندەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com