نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ ٧-١١-٢٠١٨)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە له‌ دیدارێكدا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست ڕه‌وشی سیاسی عێراق به‌ره‌و باشتر بڕوات و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق بتوانێت داواكاری و ماف و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات و لایه‌نی كوردی له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵێكی به‌هێز و كاریگه‌ری هه‌بێت و هاوكار بێت بۆ به‌دیهێنانی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان كرا و جه‌خت له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه‌‌، تاكو دواتر هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بهاوێژرێن و حكومه‌تێك پێك بێت كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
هەروەها تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار به‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com