ئامانج لە دیاریکردنی بەخشیش بۆ کردنە ئامانجی سەرکردەکانی پەکەکە خرایەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تورکیا، کە وڵاتێکی گرنگە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئەوەی زیاتر بچێتە ژێر باری ئەو گەمارۆیانەی بەسەر ئێراندا دەسەپێندرێت. دەشڵێت “ئەو سەرکردانە بمێنن یان نا، بۆ داهاتووی کورد کاریگەرییەکی ئەوتوویان نابێ”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئیدارەی وڵاتەکەی بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار بەخششی بۆ دیاری کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسین عوسمان، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی بڕیاری کردنە ئامانجی سێ سەرکردەی پەکەکە لەلایەن ئەمریکاوە رایگەیاند: کێشەی ئێران و ئەمریکا بەرەوە هەڵکشانی زیاترە و بۆ ئەوەی فشاری زۆرتر دروست بکەن، بەتایبەت هەندێ وڵاتی عەرەبی و بەتایبەت تورکیا، کە وڵاتێکی گرنگە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئەوەی زیاتر بچێتە ژێر باری ئەو گەمارۆیانەی بەسەر ئێراندا دەسەپێندرێت، چونکە لە نێوان تورکیا و ئێران کێشە و ناکۆکی قوڵ و مێژوویی هەیە.

موحسین عوسمان دەڵێت، لەوانەیە لە رووی کردارییەوە جێبەجێ نەکرێ، بەڵام وەک نیازپاکییەک بۆ تورکیا، کە دژی پەکەکەیە، کە هەردوو لایان پێی دەڵێن تیرۆریست. هەروەها پێیوایە “سەرکردەکانی کورد، ئەگەر مێژوو چاوی لێ بکەین زۆربەیان کوژراون یان گیراون، بەڵام جوڵانەوەی کورد بەرەو پێش چووە، کێشەی کورد بە دونیا گەیشتووە. هەروەها دنیا پێشکەوتووە و رامان بە ئاسانی لەشوێنێکەوە بۆ شوێنی دیکەدەگوازرێتەوە”.

لە بارەی ئەگەری دەستگیر کردن یان کوژرانی ئەو سێ سەرکردەیە موحسین عوسمان گوتی “لەوانەیە لە رووی موراڵییەوە کاریگەری هەبێ، بەڵام لە رووی دیکەوە لەوانە خودی ئەو کەسانە رێگربن لە فیکر و بیری نوێ، وەک چون لەباشوور بە هەندێک سەرکردەی باڵای حزبەکان لە ناوخودی حزبەکە پێی دەڵێن “حرس قدیم” (پاسەوانی کۆن)، لەوانەیە لە ناو پەکەکەش ئەوانە حەرەس قەدیم بن. بۆیە ئەوانە بمێنن یان نا بۆ داهاتووی کورد کاریگەرییەکی ئەوتوویان نابێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com