١٢ سیخوڕی ئێڕانی لە سێدارە دەدرێت

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت، سعودیە بەم زووانە ١٢ هاوڵاتی شیعەی ئەم وڵاتە، بە تاوانی سیخوڕێ بۆ ئێران لە سێدارە دەدات.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختیش دەکاتەوە، ئەم ١٢ بەندکراوە لە ساڵی ٢٠١٦ سزای مەرگیان بۆ دیاری کراوە و لە ئێستادا گوازراونەتەوە بۆ ناوەندی سەرۆکایەتی ئاسایشی نیشتمانی سعودیە.

ئەم زیندانیانە لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری لە سێدارەدرانیان لە لایەن شای سعودیە، حوکمەکە بەڕێوەدەچێت.

بە پێی راپۆرتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، ئەم بەندکراوانە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران سزا دەدرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com