پۆستی وەزارەتی داد بۆ ئەم لایەنە کوردییە دەبێ

0

نوچەنێت-روسیا الیوم

نوێنەرێکی پێشووی یەکێتی دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی لە سەر پێدانی پۆستی وەزارەتی داد بە کورد، رەزامەندی دەربڕیوە.

رێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەم بارەوە دەڵێت: بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد لە گەڵ بەغدا دانوستانمان کردووە و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رەزامەندی لە سەر ئەم بابەتە دەربڕیوە.

رێزان شێخ دلێر دەشڵێت “کاندیدی ئێمە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد، خالید شوانی-یە و ئومێد دەکەن لە رۆژانی داهاتوو شیاوبوونی لە پەرلەمان پشتڕاست بکرێت.

ئاماژەکان پێشتر باسان لە پێدانی ئەم پۆستە بە بزووتنەوەی مەسیحی بابیکۆن دەکرد، کە لە لایەن ریان الکانی، سەرکردایەتی دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com