نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا

0

نوچەنێت

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هنریك ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری رایگەیاند “ئامادەین بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بەمه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان”. 

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ٨-١١-٢٠١٨) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ هنریك ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری کۆبووەوە و، رایگەیاند؛ هه‌رێمی كوردستان ئامادەیە بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بەمه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، له‌ دیدارەکەدا ڤان دیفێڵد، باسی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كرد و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووریدا به‌رز نرخاند.

باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن هه‌روه‌ها باسی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق كرد و، به ‌پێویستی زانی به‌شدارییه‌كی به‌هێزی لایه‌نی كوردی له‌و حكومه‌ته‌دا هه‌بێت، به شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ خزمه‌تگوزاری بۆ پێكهاته‌كانی عێراق دابینبكات و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش لە دیدارەکەدا پوخته‌یه‌كی لەبارەی چۆنیه‌تیی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد، ئاماژه‌ی به‌ به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان كرد و، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان ده‌ربڕی.

تاوتوێكردنی ره‌وشی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌كانیان و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com