قەتەر لەبارەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ عێراق بڕیاریدا

0

نوچەنێت-ئیرنا

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بە ئاماژەدان بە سەردانی دوو رۆژەی بۆ عێراق و دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە، جەخت لە سەر پشتیوانی سیاسی و ئابوری وڵاتەکەی بۆ بەغدا دەکاتەوە.

محمد بن عبدالرحمن آل ثانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، لە هەژماری تایبەتی تویتەری خۆی نووسیویەتی: خۆشحاڵم بە سەردانکردنی بەغدا و دیدار لە گەڵ ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەم وڵاتە. دۆحە لە پشتیوانی کردنی لە وڵاتی دۆستی خۆی، عێراق، بەردەوامە.

لە سەردانەکەی بۆ بەغدا، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە گەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق گفتوگۆ و دیداری ئەنجام دا.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر راشیگەیاندووە: محمد بن عبدالرحمن آل ثانی، لە گەڵ نوری مالیکی، هادی عامری، سەید عەمار حەکیم، ئەیاد عەلاوی و خمیس خنجر کۆبۆتەوە.

پەیوەندیەکانی عێراق و قەتەر لە یەک ساڵی کۆتایی ماوەی سەرۆکوەزیرانی حەیدەر عەبادی،رووی لە گەشە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com