ئامانج لە سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ ئێران و سعودیە ئاشکرا کرا

0

نوچەنێتالجریدە

رۆژنامەیالجردیدەی کوێت ئاشکرای دەکات، سەرۆککۆماری عێڕاق لە سەردانەکەی رۆژی رابردووی بۆ سعودیە، نامەیەکی حەسەن روحانی رادەستی سعودیە کردووە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، ئێران لەم نامەدا پێشنیاری گفتوگۆی بە سعودیە کردووە بە بێ هیچ پێش مەرجێک.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بەالجریدەی گوتووەبەرهەم ساڵح، کە رۆژی رابردوو سەردانی سعودیەی کردووە، پێشنیاری نێوەندگیری لە نێوان ئێران و سعودیەی کردووە و وەڵامێکی ئەرێنیشی وەرگرتووە.

رۆژنامەکە لە سەر زاری سەرچاوەکەی بڵاوی کردۆتەوە، کە رابەری ئێران لە میانی دیداری لە گەڵ بەرهەم ساڵح، جەختی کردۆتەوە، کە ئێران ئامادەیە بە شێوەی راستەوخۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکانی، لە گەڵ بەرپرسانی سعودیە، دانیشتن و گفتوگۆ بکات و لاپەرەیەکی نوێ لە پەیوەندیەکانیان هەڵبدەنەوە.

سەرچاوەکە دەشڵێت “حەسەن روحانی داوای لە سەرۆککۆماری عێراق کردووە، پەیامی تاران بگەیەنێتە لای سعودیەکان”روحانی ئاماژەی بە کوشتنی جەمال خاشقچی کردووە و رایگەیاندووە  “ئەم کەیسە بە سیاسی کراوەتەوە و ژمارەیەک لە وڵاتانی بۆ گوشار خستنە سەر سعودیە، کەڵکی سیاسییان لەم رووداوە وەرگرتووە”.

روحانی لە بەشێکی دیکەی نامەکە، نووسیویەتی، برایانی سعودیە دەبێ بزانن، کە دوژمنی ژیر باشترە لە دوژمنی نەزان، کاتی ئەوە هاتووە، کە برایانە لە سەر مێزێک دانیشین و کێشەکانی نێوانمان بە شێوەی جددی چارەسەر بکەین.

سەرچاوەکە دەشڵێت، روحانی بە بەرهەم ساڵحی گوتووە، کە ئێران ئامادەیە لە گەڵ سعودیەکان دابنیشێت، بەبێ هیچ پێش مەرجێک و بە ئاشكرا ئامادەی گفتوگۆیەروحانی هەروەها گوتوویەتیدەوڵەتەکەی بەردەوام هەوڵی کردنەوەی دەرگای گفتوگۆی لە گەڵ سعودیە داوەروحانی ئاماژەی بە نامەیەک کردووە، کە بۆ ئەمیری کوێتی نووسیوە، هەروەها هەوڵەکانی عەمان بۆ نێوەندگیری، بە گوتەی روحانی ئەم هەوڵانە بە هۆی گوشار و هەلومەرجی تایبەت نەگەیشتۆتە ئەنجام.

بە گوێرەی زانیاریەکان، بەرهەم ساڵح، بەڵێنی بە ئێرانیەکان داوە، کە پەیامی ئەوان بگەیەنێتە سعودیە و هەوڵ دەدات عێراقی نوێ ببێتە مەیدانێک بۆ چارەسەری کێشە و ململانێ ناوچەییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com