راهێنان بە پەرلەمانتاران کارێکی نوێ نییە

0

نوچەنێت

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، راهێنانی پەرلەمانتاران شتێکی نوێ نییە و پێشتریش ئەو راهێنانە لەسەرەتای خولەکانی دیکەشدا بووە.

لەرۆژی رابردووەوە پەیمانگایەکی ئەمریکی راهێنان بە پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات. راهێنانی پەیمانگای دیموکراسی ئەمریکی، کە لە رۆژی یەکشەممە ١٩-١١-٢٠١٨، دەستیپێکردووە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەو راهێنانەدا، کە ١٠٠ پەرلەمانتار لە کۆی ١١١ پەرلەمانتاری کوردستان بەشدارییان تێدا کردووە، راهێنەرە ئەمریکییەکان پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ”پیشەییانە جێبەجێکردنی کاری پەرلەمانتاری“، رادەهێنن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئایدن مەعرووف، پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، کە لە خولی پێشتریش پەرلەمانتار بووە، لەبارەی راهێنانی پەرلەمانتاران رایگەیاند: لەرۆژی رابردووەوە پەیمانگایەکی ئەمریکی راهێنان بە پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، ئاساییە و پێشتریش ئەو راهێنانە ئەنجامدراوە.

ئایدن مەعرووف دەشڵێت، ئەو راهێنانە لە هەموو بوارەکاندایە و بە تایبەت یاسایی، کە پێشتریش لە خولەکانی پێشتر راهێنان بە ئەندامانی پەرلەمان کراوە و هیچ جیاواز نییە لە گەڵ راهێنانی پێشووتر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com