ئێران: گوشارەکانی ئەمریکا زیاتر بووە

0

نوچەنێتئیسنا

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، دەڵێتبە هۆی گوشاری قورس و لەرادەبەدەری ئەمریکا،تاکوو ئێستا هیچ ولاتێک ئامادە نەبووە میوانداری رێوشوێنی دارایی لە نێوان ئێران و ئەوروپا بێت و یەکێتی ئەوروپا توانای تۆمارکردن و چەسپاندنی ئەم رێوشوێنانەی نییە.

عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، دەشڵێتلە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، ئەوروپا بە شێوەی جددی هەوڵیداوە خواستەکانی ئێران لە بواری بانکی و نەوت دابین بکرێت.

بە گوتەی عەباس عێراقچی، سەرباری ئەم هەوڵانە، گوشارە قورسەکانی ئەمریکا رێگر بووە لە بەردەم تۆمارکردنی ئەم رێوشوێنانە.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها دەڵێت “بە هۆی هەڕەشەکانی ئەمریکاوە، تاکوو ئێستا هیچ وڵاتێک ئامادە نەبووە میوانداری ئەم میکانیزمە بێت، لەوانە نەمسا و لۆکزامبۆرگ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com