ئەوروپا لەبارەی دمیرتاشەوە بڕیاری دا

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دەمیرتاش سەرکردەی سیاسی ناسراوی باکووری کوردستانی دەکات.

لە ٤-١١-٢٠١٦، سەڵاحەدین دەمیرتاش بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخستنی تیرۆر، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کرا و تاوەکوو ئێستاش پرۆسەی دادگاییکردنی بەبێ بڕیاری کۆتایی بەڕێوە دەچێت و لە زینداندایە.

لە دانیشتنێکیدا، کە ئەمڕۆ (سێشەممە ٢٠-١١-٢٠١٨) لە ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەچوو، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی دەستگیرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی (هەدەپە)، بڕیاری ئازادکردنی دەرکرد.

لەمبارەیەوە پارێزەری دەمیرتاش دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنەکەی دادگا رایگەیاندووە، پێویستە بە زووترین کات دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

دادگاکەش دەستگیرکردنی دەمیرتاش بە ناکۆک لەگەڵ یاساکانی تورکیا و یاسا نێودەوڵەتییەکان لێکداوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com