هەڵوێستی ترەمپ لەسەر دۆسیەی خاشقچی

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، وێڕای بە مێژوویی وەسفکردنی پەیوەندیەکانی واشنتۆن-ریاز، جەخت دەکاتەوە، کە ئەمریکا و سعودیە لە پەیوەندیەکانیان بەردەوام دەبن.

مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، دەشڵێت: سەرباری ئەمەش سەرۆکی وڵاتەکەی لە بابەتی کوژرانی جەماڵ خاشقچی، هەڵوێستی توندتری دەبێت و  پێداگری لە سەر راستیەکان دەکاتەوە.

ئەم لێدوانەی پەمپیۆ لە کاتێکدایە، کە دۆناڵد ترەمپ رۆژی رابردوو لەبەیانێکدا رایگەیاند “بە ئەگەری زۆر محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، ئاگاداری رووداوی کوشتنی ئەم رۆژنامەنووسە بووە”.

ترەمپ گوتیشی، دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمریکا، تاوتوێ و هەڵسەنگاندنی ورد بۆ ئەم کەیسە دەکەن و کۆنگرێسی ئەمریکا لەم بارەوە دەستی کراوەیە.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، کە سەرباری ئەوەی، کە واشنتۆن نایهەوێ رێوشوێنی سزادان لە دژی ریاز بگرێتە بەر، بەڵام ئامادیە پێشنیار و تێبینیەکانی کۆنگڕێس تاوتوێ بکات.

ترەمپ رووداوی کوشتنی خاشقچی بە سامناک وەسف کرد و گوتیشی “ئامادە نین ئەم رووداوە پەردەپۆش بکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com