تاران و بەغدا،کامیان دوور دەکەونەوە؟

0

نوچەنێت

واشنتۆن بە ئاراستەی کەمکردنەوەی کاریگەری و نفوزی ئێڕان لە عێراق، هەوڵی دوورخستنەوەی بەغدا و تاران لە یەکتر دەداتئاژانسەکانی هەواڵ رۆژی رابردوو ٢٤ی نۆڤەمبەر رایانگەیاند، کە واشنتۆن گوشار دەخاتە سەر بەغذا تاکوو پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ تاران لە بواری وزە کەم و سنووردار بکاتەوە و لە بەرامبەردا جێگرەوەیەک بۆ  عێراقیەکان دیاری بکات، کۆمپانیاکانی ئەمریکی و سعودیە، دوو بژاردەی بەردەستی ئەمریکان بۆ ئەم ئامانجە.

گوشارەکانی ئەمریکا بەشێک لە هەوڵێکی بەربڵاوترە بۆ سنووردارکردنی کاریگەری و شوێندانەری ئێران لە عێراقئەم دوو وڵاتە ٩٠٠ مایل سنووری هاوبەشیان هەیە و لە دوای هێرشی ئەمریکا لە ٢٠٠٣، پەیوەندیەکانیان بە قووڵی لێک گرێ دراوەسەرباری ئەوەی، کە عێراق یەکێكە لە وڵاتانی گەورەی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهان، بەڵام بۆ بەرهەمهێنانی ٤٥%ی کارەباکەی، پێویستی بە گازی سرووشتی ئێران هەیە.

ئەمریکا هەوڵ دەدات عێراق لە ئێران دوور بکاتەوە، بەڵام هاوکات نیگەرانییەکیش لەم هەوڵانە هەیە، ئەویش لاوازبوونی عێراقەهەر چۆنێک بێت ئەم وڵاتە، ئەم دواییانە لە شەڕێکی ماڵوێرانکەری سێ ساڵە لە گەڵ داعش رزگاری بووەسەرباری ئەمەش، شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسی دەڵێن “گوشاری لە رادەبەدەر بۆ سەر عێراق، رەنگە ئەنجامێکی پێچەوانەی هەبێت و عێراق زیاتر لە رابردوو لە تاران نزیک بکاتەوە”.

ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ گەمارۆکانی سەر ئێڕان، مۆڵەتێکی ٤٥ رۆژەی داوە بە عێراق، بەو مانایە کە بۆ ئەم ماوە زەمەنیە عێراقی لە گەمارۆکانی سەر ئێران بەخشیوەئەمە بەو مانایە، کە عێراق دەتوانێ گازی سرووشتی ئێران هاوردە بکاتهەر چەند ماوەیەکی زۆر نییە و خودی ئەمریکیەکان پێیان وایە، کە عێراق پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەیە تاکوو بتوانێ هاوردەکردنی کارەبا لە ئێران رابگرێتلەم روانگەوە عێراقیەکان چاوەڕێ دەکەین ئەم مۆڵەتە ٤٥ رۆژەیە بۆ چەند ساڵێکی دیکە درێژ بکرێتەوە.

بە گوێڕەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، رائد فەهمی، ئەندام پەرلەمانی عێراق دەڵێتئەمە بۆ ئێـمە گرفتێکی گەورەیە، ئەگەر ئەمریکا گوشارەکانی لە رادەبەدەر توند بکات، رەنگە عێراق بەرەو ناسەقامگیری ببات، دواجاریش ناوچەکە؛ ئەمریکیەکان ئەمەیان ناوێ بێ گومان.

کۆمپانیاکانی ئەمریکی لە پەیوەندی لە گەڵ دابینکردنی پێداویستیەکان و پێویستی کەرتی وزە، راوێژ دەدەنە عێراقلە مانگەکانی رابردوو، چەندین کۆمپانیا لە گەڵ عێراق چەند رێککەوتنێكیان واژۆ کردووە یان پێشنیاری و راوێژیان داوە بەم وڵاتە، لەوانە دەرهێنانی گاز لە کێڵگە نەوتیەکان یان باشترکردنی تۆڕی کارەبا و نۆژەنکردنەوەی.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئاگادار، هەفتەی رابردوو شاندێکی کۆمپانیای تەگزاسی ئێکسلریت ئەنەرجی ئێڵ.پی.بۆ، دانی پێشنیاری کردنەوەی وزەخانەی گازی سرووشتی لە عێراق سەردانی بەغدایان کردووەدیپلۆماتکارانی ئەمریکی ئامادەکارییان بۆ رێکخستنی ئەم کۆبوونەوە کردووە، بەڵام دەگوترێ عێراقیەکان ئەم پێشناریەکان رەتکردۆتەوە.

گوتەبێژی ئێکسلریت گوتوویەتی ئەم پڕۆژەیە دەتوانێ لە بەرژەوەندی عێراقیەکان بێت، بەڵام سیاسەتی ئەم کۆمپانیا ئەوە نییە، کە بیهەوی لە بارەی دەرفەتە تیجاریەکان دانوستان بکات.

سەرەتای ئەمساڵیش عێراق رێککەوتنێکی هاوشێوەی لە گەڵ کۆمپانیای ئەمریکی ئۆریون گێس پروسسور ئێڵ.ئێڵ سی واژۆ کرد، ئەم پرۆژەیە بڕیارە لە کێڵگە نەوتیەکانی نەوتی نەهر بن عومەر بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی گوتویەتی، کە ئەمریکا داوای کە سعودیە کردووە، تا لە بواری کارەبا و تێكرای ژێرخانەکانی باشوری عێراق وەبەرهێنان بکاتلە ماوەی رابردوودا. خالد الفالح، وەزیری نەوتی سعودیە سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ هاوتا عێراقیەکەی کۆبووەوە، ناوبراو هەروەها لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

عێراق لە هەوڵدایە بۆ پێدانی پارەی گازی سرووشتی ئێران رێگایەک بدۆزێتەوە، بەبێ ئەوەی، کە گەمارۆکانی سەر ئێڕانی پێشێل کردبێتبەرپرسانی عێراقی ئەم دواییانە پێشنیاری ئەوەیان کردووە بە  پارە بۆ دابینکردنی خۆراک و پێداویستی مرۆیی بدرێت بە ئێران.

کاظم الحسینی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، سەربەخۆیی عێراق لە ئێران لە بواری وزە، بەر لەوەی، کە لە بەرژەوەندی لایەنی بەرامبەر بێت، بە قازانجی خودی عێراقە، ئەم راوێژکارەی عادل عەبدولمەهدی دەشڵێت، هەنگاوەکانی ئەمریکا، ئەم پرۆسەی خێراتر کردووە.

بە گوتەی شارەزایان، دۆزینەوەی بەدیلێک بۆ گاز و کارەبای ئێڕان، رەنگە زیاتر لە یەک ساڵ بخایەنێعێراق ساڵانە کارەبای یەک ملیۆن خانوو لە ئێران دابین دەکات و رۆژانە ٢٨ ملیۆن مەتری چووارگۆشە گاز لە ئێران هاوردە دەکات.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پشتگیری وڵاتەکەی بۆ هەوڵی عێراقیەکان بە تایبەت لە مەسەلەی گەشەپێدان بە کەرتی وزە خستۆتەڕوو

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com