عێراق کامیان هەڵدەبژێرێ؟

0

نوچەنێت

عێراق کامیان هەڵدەبژێرێ، ئێڕان یان ئەمریکا؟

٢٣ی دیسەمبەر، دوایین مۆڵەتی ئەمریکا بە عێراق، لەم رۆژەدا دەبێ عێراق کۆتایی بە هاوردەکردنی وزەی ئێران بهێنێ، هەر چەند تاکوو ئێستا بەغدا بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی مۆڵەتی ٤٥ رۆژە رانەگەیاندووە. ئەمە بەو مانایە، کە بەغدا دوای سێ هەفتەی دیکە لە گەڵ قەیرانێکی سیاسی چاوەڕواننەکراو دەبینێتەوە.

قەیرانی سیاسی بەغدا لە دوای کۆتایی مۆڵەتی ٤٥ رۆژە بەم مانایە، کە دەبێ بەغدا خۆی یەک لابکاتەوە، ئایا پابەندی گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران دەبێ یان نا؟ بە واتایەکی دیکە بەغدا دەبێ لە نێوان واشنتۆن و تاران یەکیان هەڵبژێرێت.

ئەم قەیرانە، کە ئاماژەی پێکرا، وەک یەکەمین تاقیکردنەوە لە بەردەم کابینەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەژمار دەکرێت.

لەم بارەوە محەممەد کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فتح بە سەرکردایەتی هادی عامری دەڵێت: عێراق ناتوانێ لە پەیوەندی لە گەڵ سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕان، بچێتە بەرەی ئەمریکاوە.

کەریم لە گفتوگۆ لە گەڵ پێگەی “العربیە الجدید” جەخت لە سەر ئەم بابەتە دەکاتەوە و دەشڵێت “عێراق وڵاتێكە خاوەن سەروەری و ناتوانێ بچێتە ژێر باری ویستی وڵاتانی بیانی”.

ئەم ئەندامە پەرلەمانەی عێراق هەروەها دەڵێت، ئەنجامەکەی ببێت بە هەر شتێک، عێراق ناتوانێ بەرامبەر بە ئێران هەڵوێستی توند وەربگرێت. محەممەد کەریم پێشبینی ئەوەش دەکات، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، رەنگە گوشارەکان بۆ سەر عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە توندتر بکات.

نوێنەرێکی دیکەی فراکستۆنی فتح دەڵێت، بە دووری دەزانم عێراق هاوردەکردنی گاز و کارەبای ئێران رابگرێت. بە تایبەت، کە پەرلەمان و دەوڵەتی عێراق خاوەن بڕیارن نەک ئیدارەی ترەمپ. بە گوتەی ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی فتح، عێراق لە بەرەوەی ئەمریکدا نییە و بەغدا پەیوەندییەکی دۆستانەی لە گەڵ تێکڕای وڵاتانی دراوسێی خۆی هەیە، بە تایبەت ئێران.

محەممەد کەریم، دەڵێت “عادل عەبدولمەهدی، دەتوانێ بڕیارێکی گونجاو بدات، بڕیارێک، کە نەچێتە خانەی خۆبەدەستەوەدانی بەرامبەر بە ئەمریکا”.

کەریم بە ئاماژەدان بەوەی، کە لە کۆنگرێسی ئەمریکاش دەنگی ناڕازی بەرامبەر بە سیاسەت و بڕیارەکانی ترەمپ بوونی هەیە، دەڵێت “ئاماژەی ترەمپ لەبارەی سزادانی ئەو وڵاتانەی، کە پابەندی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نەبن، بۆ ئێـمە عێراقیەکان گرنگ نییە، گەلی عێراق پێشتریش لە نەوەدەکان ئابلٶقە و گەمارۆی ئەمریکای ئەزموون کردووە”.

بە گوتەی ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی فەتح، ئەندامانی فراکسیۆنەکە بە نیازن بە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسیەکان رێگە لە گوشاری زیاتری ئەمریکا بۆ سەر عێراق بگرن، بەڵام لە کۆتاییدا ئەگەر ناچار بن، دژی ئەمریکا دەوەستنەوە.

ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەرەوڕووبونەوەی عێراق لە گەڵ ئەمریکا تەنها بابەتی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕان لە خۆ ناگرێ. لەم بارەوە، مەهدی تەقی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە پەرلەمان بە نیازین دۆسیەی کۆمپانیای بلاک واتری ئەمریکی وەگەڕ بخەینەوە، کە ساڵی ٢٠٠٧ بوونە هۆی کوشتنی ١٧ عێراق لە گۆڕەپانی النشور.

بە گوتەی مهدی تقی، پەرلەمان هەروەها بە نیازە تێکڕای ئەو دۆسیانە بخاتە بەر باس، کە پەیوەندی بە تاوانەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی عێراق هەیە، پەرلەمان هەروەها لە پلانیداتە داوای قەرەبوو لە ئەمریکیەکان بکات و داوا لەم وڵاتە بکات ئەو کەسانەی، کە لەم تاوانانە دەستیان هەبووە،سزا بدرێن.

دۆسیەی نوێ

پێگەی العربیە الجدیدرایگەیاندووە، وەگەڕخستنەوەی دۆسیە کۆن و نوێکانی واشنتۆن، لە میانی سەردانەکانی بەرپرسانی ئێران بۆ عێراق لە رۆژانی رابردوو تەوەرێکی گەرم بووەئەم بەرپرسانە بۆ ئاگاداربوون لە دوابڕیار و هەڵوێستی عێراقیەکان بەرامبەر بە گەمارۆکانی سەر ئێران چوونەتە بەغدا.

العربیە الجدید، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی خۆی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای دەکات، کە بەرپرسانی ئێرانی لە میانی سەردانەکانیان بۆ عێراق سەبارەت بە مۆڵەتی ٤٥ رۆژەی ئەمریکا بە عێراق گفتوگۆیان کردووە، بەڵام عێراقیەکان دوا هەڵوێستی خۆیان روون نەکردۆتەوە.

رۆژنامەیەکی قەتەر لە سەر زاری سەرچاوەکانی خۆی دەڵێت، عێراق هەموو هەوڵی خۆی بۆ دەربازبوونی لە بنبەستی گەمارۆکانی ئەمریکا دەدات، هەر چۆنێک بێت عێراق لە گەڵ تاران پەیوەندی گەرم و دۆستانەی هەیە.

مامۆستایەکی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی بەغدا دەڵێت، ئەم رۆژانە عادل عەبدولمەهدی، لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی دژوارو مێژوویی دایە.

حسام العیدانی، مامۆستای زانستە سیاسییەکان دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەر دووڕێیانییەک دایە، دوو بژاردەی لەبەردەمە، چوون دەبێ لە نێوان تاران و واشنتۆن یەکیان هەڵبژێرێت.

بە گوتەی العیدانی، ئەوەی دۆخەکەی ئاڵۆز کردووە، سیاسەتی ترەمپە، کە پێشبینی نەکراوە، هەر کارێک بیهەوێ ئەنجامی دەداتئەگەر بێتو بەغدا پابەندی گەمارۆکانی سەر ئێران نەبێت، رەنگە سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنەکەی بباتە سەر و عێراقیش سزا بدات.

العیدانی جەخت دەکاتەوە، لە ئێستادا عێراق زیاتر لە گەڵ قەیرانی سیاسی بەرەوڕوویە تا قەیرانی ئابوری و دارایی، هەر چۆنێک بێت، عێراق لە ژێر کاریگەری پەیوەندیەکانی تاران و واشنتۆن دایە و لە کۆتاییدایە دەبێ یەکیان هەڵبژێرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com