هەڵوێستی حزبی شیوعی لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی کابینەی نوێ

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان رایدەگەیەنێت، گۆڕانکاری لە کاندیدی پارتی بۆ کابینەی نوێ بە باش دەزانین. دەشڵێت “تاکو کەسانی بەهێزی ناو حزبەکان بەشداری حکومەت بن، ئەدای حکومەت باشتر دەکەن”.

رۆژی دووشەممە ٣-١٢-٢٠١٨، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە بەشداری سەرۆک مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی حزبەکە، بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هەندەرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، لەبارەی دیاری کردنی کاندیدی نوێ پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، رایگەیاند: بۆ گۆڕانکاری لە پۆستەباڵاکان لە وڵاتە دیموکراسییەکاندا دەورە دیاری کراوە، کە هەندێکیان چوار ساڵە و هەندێکیان پێنج ساڵە، گۆڕانکاری لە پۆستەباڵاکان لایەنی باشی زۆرترە، بۆیە ئەو گۆڕانکاری لە کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی کابینەی نوێی حکومەت بە باش دەزانین. 

هەندەرێن ئەحمەد دەشڵێت، پارتی ئازادە لەوەی کێ دیاری دەکات بۆ سەرۆکی کابینەی نوێ و پێکهێنانی هاوپەیمانی لە گەڵ لایەنەکانی دیکە. هەروەها پێموایە تاکو کەسانی بەهێزی ناو حزبەکانی بەشداری حکومەت و پەرلەمان بن و بتوانن گفتوگۆی راستەوخۆ بکەن و ئەدای حکومەت باشتر دەکەن. لەو روانگەیەوە دیاری کردنی “مەسروور بارزانی” بۆ ئەو پۆستە باشە؛ چونکە توانای بڕیاری دانی هەیە لەناو حزبەکەی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com