نوێترین هەڵوێستی گۆڕان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، چارەسەر بۆ دۆخی سیاسی و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، سیستەمی پەرلەمانییە و دەشڵێت “حزبەکەی سوورە لەسەر هەڵوێستەکەی خۆی”.

بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، کێشە لە نێوان فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە خولی ڕابردوو درووستبوو، دواتر بەهۆیەوە بۆماوەی زیاتر لەساڵ و نێوێک پەرلەمانی کوردستان پەکخرا، لە دوای کاراکردنەوەی پەرلەمانیش دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سڕکرا و دەسەڵاتەکانی دابەشکران چارەنوسی یەکلایی کردنەوەی یاساکە دواخرا بۆ خولی پێنجەم. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، قارەمان قادر، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم، رایگەیاند “لەبەر ئەوەی گۆڕان پێیوابووە سیستەمی سەرۆکایەتی سیستەمێکی گونجاو نییە بۆ هەرێمی کوردستان، لەم ڕوانگەیەوە لەڕابردوو گۆڕان وەک ئەولەویەتی کارەکانی بۆ گۆڕینی حکومڕانی پێیوایە، کە سیستەمی گونجاو بۆ هەرێمی کوردستان سیستەمێکی پەرلەمانییە و تائێستاش کار بۆ ئەوە دەکات”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدەکات، تاکە چارەسەر بۆ دۆخی سیاسی و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، سیستەمی پەرلەمانییە و سیستەمێکی گونجاوە بۆ چارەسەری قەیرانەکان، بۆ ئەوەی هەرێم وەک هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ، کە خاوەنی بڕیاری سیاسی خۆی بێت.

لەبارەی هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم، قارەمان قادر دەڵێت “هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان تاکو ئێستاش، لە ئایندەش و لەم خولەی ئێستاش کار بۆئەوە دەکەین، کە سەرۆکی هەرێم لە ناو پەرلەمانی کوردستانەوە هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتەکانی تەشریفاتی بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com