نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان کۆبووەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان کۆبووەوە و باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان کرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٤-١٢-٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ جوبران باسل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان و نیكولا توینی، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی لوبنان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و شاندێكی باڵای یاوه‌ریان كرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ. 

هه‌روه‌ها باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌.

جوبران باسل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكاری و پشتگیریكردنی كار و چالاكییه‌كانی ره‌وه‌ندی لوبنانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ “لوبنان خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی و گه‌شیاری و كولتووریدا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات و گرنگییه‌كی تایبه‌ت به‌م‌ په‌یوه‌ندییانه‌ ده‌دات”.

نێچیرڤان بارزانی، پشتگیری و ئاسانكاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كارسازان و وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنانی له‌ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ و ده‌ستخۆشی له‌ ره‌وه‌ندی لوبنانی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ له‌ زۆر بواری بازرگانی و كولتووری و گه‌شتیاریدا چالاكن و هیوای خواست، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و دۆخی ئێستای عێراق به‌تایبه‌تی‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com