بڕیاری نوێی بەغدا لەبارەی خاڵە گومركییەكانی نێوان هەرێم و عێراق

0

نوجەنێت: تایبەت

ڕۆژی سێشەممە ٤-١٢-٢٠١٨،  حکومەتی عێراق بە بڕیارێك كاركردن لە خاڵە گومركییەكانی كەركوك-هەولێر و كەركوك – سلێمانی و هەروەها موسڵ – دهۆك ڕاگیرا. 

لە دوای داگیركردنی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە لە ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، لەسەر داوای راكان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی كەركوك، حكومەتی عێراق دوو خاڵی گومركی لە نێوان كەركوك-هەولێر و كەركوك-سلێمانی دا دانا، ئەمەش ناڕەزاییەكی زۆری لێكەوتەوە و رژی رابردووش بڕیاردرا، كە كاركردن لەو گومركانە ڕابگیرێ.

بەپێی نوسراوێكی دەستەی گشتی گومركی عێراق، بەڕێوەبەرایەتی گومركی ناوچەی باكوور، بڕیار دراوە كارەكانی خاڵە گومركییەكانی كەركوك- هەولێر و كەركوك-سلێمانی و دهۆك و موسڵ ڕابگرن و كشانەوەی فەرمانبەرانی خاڵە گومركییەكان بۆ بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گومرك.

ڕاگرتنی كارەكانی ئەو خاڵە گومركییانە دوای چەند كۆبوونەوەیك لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق هات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەبدولڕەزاق عوسمان ناوەندی، ئابووریناس و مامۆستای زانکۆ، لەبارەی دانانی خاڵی گومرگ لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق رایگەیاند: ئەوی پێی دەڵێن گومرگ، گومرگ نییە، بەڵکو سەیتەرەیە و باشترین بەڵگەیە بۆ پێشگرتن بە بەرەوپێشچوونی پیشەسازی هەرێمی کوردستان.

عەبدولڕەزاق عوسمان ناوەندی جەختی لەوەش کردەوە، بەغدا گومرگی دانەناوە بەڵکو سەیتەرەیە و زۆر جیاوازە لە گەڵ خاڵی گومرگی، چونکە گومرگ بەگوێرەی یاسا، تەنیا لە نێوان وڵاتان دادەنرێت، نەک ناوخۆی وڵات. هەروەها دەبێ خەڵکی ئەو راستییە بزانن، کە ئەو شێوازەێکە لە راوڕووتکردنی خەڵك و فشار دروستکردنە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و لەلایەن هێزی حەشدی شەعبی جێبەجێ دەکرێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com