ماوەی زیندانی کردنی دەمیرتاش پەسەندکرا

0

نوچەنێت

دوێنێ رۆژی سێشەممە ٤-١٢-٢٠١٨، دادگای باڵای تاوانە قورسەکانی تورکیا، چوار ساڵ و هەشت مانگ بەندکران بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە پەسەند کرد.

ئەم بڕیارەی دادگا لە کاتێک دایە، کە یەکێتیی ئەوروپا بڕیاری ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی داوە و داوای لە تورکیا کردووە هەرچی زووتر ئەو سەرکردەیەی هەدەپە ئازاد بکات.

بەپێی زانیارییەکان، سزای زیندانیکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی زیندانیکراوی پێشووی هەدەپە، پەسەند کراوە و دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی لە ئیستەنبۆلێش بڕیاری ژمارە 26مینی لەبارەی دەمیرتاشەوە پەسەند کردووە.

دادگاکە بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر، دەمیرتاشی بە چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانی سزا دابوو و لەمبارەشەوە پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) ئاشکرای کردووە کە دادگای تورکیا سەربەخۆی نییە و بە فەرمان بڕیار دەدات.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و چەند ئەندام پەرلەمانی دیکەی ھەدەپە، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر کراوە و لە زیندانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com