وڵاتانی عەرەبی گەمارۆکانی سەر قەتەر هەڵدەگرن

0

نوچەنێتقنا

ئەمیری قەتەر بە فەرمی لە لایەن سعودیەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بانگهێشت کراوە.

سەلمان بن عەبدولعەیزی، شای سعودیە لە نامەیەکی فەرمیدا داوای لە«تمیم بن حمد آل ثانی»، ئەمیری قەتەر کردووە، کە بەشداری لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بکات، کە بڕیارە ٩ی دیسەمبەر لە سعودیە بەڕێوەبچێت.

بە گوێڕەی سەرچاوەکانی هەواڵ، «عبداللطیف الزیانی»، ئەمینداری ئەنجومەنی هاریکاری بەم زووانە سەردانی قەتەر دەکات و پەیامی بن سەلمان رادەستی ئەمیری قەتەر دەکات.

پێشترش کوێت رایگەیاندبوو، کە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بە بەشداری تێکڕای ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەڕێوە دەچێت. کۆبوونەوەی بەرایی ئەنجومەنی هاریکاری لە عەمان و کۆبوونەوەی سەرانی ئەنجومەنەکە لە شاری الدمام هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی سعودیە بەڕێوە دەچێت.

چوار وڵاتی سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرێن، ساڵی رابردوو بە تۆمەتی پشتیوانی قەتەر لە رەوتە تیرۆریستیەکان و پەیوەندی بە ئێرانەوە، گەمارۆیان خستە سەر ئەم وڵاتە و سەرجەم پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانیان لە گەڵ پچڕاند.

ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، بەردەوام بوونی قەیرانی دیپلۆماسی وڵاتانی عەرەبی تەنها لە بەرژەوەندەی ئێراندایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com