کۆمەڵێک پەرلەمانتار دەستیان لەکارکێشایەوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ئەمڕۆ  ١٨ ئەندامی پەرلەمانی ئێران لە بازنەی ئیسفەهان بە کۆمەڵ دەستیان لەکارکیشایەوە بەهۆی قەیرانی ئاو لە پارێزگاکە.

پارێزگای ئیسفەهان لە باشووری ناوەڕاستی ئێران هەڵکەوتووە و لە ساڵانی رابردوو بەهۆی وشکە ساڵی، زۆربوونی رێژەی دانیشتووانی و پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو بۆ پارێزگاکانی دیکە رووبەڕووی قەیرانی کەم ئاوی بووەتەوە و بە سەدان گوندی پارێزگاکەش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە. 
ئەمڕۆ (چوارشەممە ٥-١٢-٢٠١٨)، ١٨ ئەندامی پەرلەمانی ئێران لە بازنەی ئیسفەهان بە کۆمەڵ دەستیان لەکارکیشایەوە و نامەی دەستلەکارکیشانەوەی بە کۆمەڵی نوێنەرانی پارێزگای ئیسفەهاندا هاتووە، ئەگەر نەتوانن مافی چەندین ملیۆن کەس بۆ هەبوونی ئاوی خواردنەوە دابین بکەن هیچ هۆکارێک نابینن درێژە بە نوێنەرایەتیان لە پەرلەمانی ئێران بدەن. 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com