پۆلیسێکی فریاکەوتن کوژرا

0

نوچەنێت: تایبەت

ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە ٥-١٢-٢٠١٨)، لەسەر رێگەی سلێمانی – تاسڵوجە، لە نزیک گەڕەکی راپەڕین کەسێکی نەناسراو تەقەی لە پۆلیسێکی فریاکەوتن کردووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەفسەرێکی پۆلیسی سلێمانی نەیویست ناوبهێنرێت، لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند: رووداوەکە لە نزیک وێستگەی سووتەمەنی مژدە بووە لە گەڕەکی راپەڕین، ئۆتۆمبێلێک تەقەی لە ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکە کردووە، لە ئەنجامدا چەند فیشەکێک بەر خۆی و ئۆتۆمبێلێکەیە کەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، پۆلیسەکە ناوی (ل، ئ ،ح)ـە، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com