یەکگرتوو هەڵوێستی خۆی لەسەر کابینەی نوێی ئاشکرد دەکات

0

نوچەنێت-تایبەت

پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، کە فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمان، متمانە بە هیچ کاندیدێکی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان نادات.

چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندی دانوستاندکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە گەڕێکی نوێی دانیشتنەکان بکەن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، ئەمەش لە کاتێکدایە پارتی، مەسرور بارزانی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی نوێ دیاری کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. شێرکۆ جەودەت، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی، لە پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح، ڕایگەیاند “یەکگرتوو هەر زوو ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕاگەیاندووە و ئەگەر کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە نێوان لایەنە سیاسییەکان پێکبهێنرێت و بێتە پەرلەمانی کوردستانەوە، دەنگی پێنادات”.

سەبارەت بە هۆکاری دەنگ نەدان بە کابینەی نوێێ حکومەتی هەرێمی کوردستان، شێرکۆ جەودەت گوتی “یەکگرتوو بڕیاریداوە هێزێکی ئۆپۆزسیۆن بێت لە پەرلەمانی کوردستان، ئۆپۆزسیۆنیش متمانە نادات بە کابینەی حکومەت و هیچ کاندیدێکی ئەو کابینەیە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com