١٠٠ پۆلیسی هەرێمی کوردستان سزادران

0

نوچەنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٠٠ پۆلیس، کە لە سنووری مێرگەسۆرەوە کۆچبەریان بە قاچاخ بۆ شەمزینان ناردووە، لە کار دوورخستەوە.

ماوه‌ی چوار ساڵه‌ ئه‌و رێگا شاخاوییانه‌ی له‌ سۆرانه‌وه‌ به‌ره‌و باكووری كوردستان ده‌ڕۆن، خه‌ڵكیان پێدا ده‌بردرێته‌ سنووری شه‌مزینان، ساڵی رابردووش نۆ كه‌س له‌و رێگایه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پۆلیسەکان بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لە کارلادران دوای ئەوەی لەسەریان ساغ بووەتەوە کۆچبەری سووری، عەرەب و رۆژئاوای کوردستانیان بە پارە و بەنێو بازگەکاندا بردووەتە سنووری مێرگەسۆر، ١٠٠ پۆلیسەکە کار و ناسنامەی خۆیان بەکارهێناوە بۆ دەربازکردنی کۆچبەرەکان بە قاچاخ. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com