تەقینەوەیەکی بەهێز بنکەیەکی پۆلیسی کردە ئامانج

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

میدیای ئێران بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە پارێزگای بەلووچستان روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

شاری چابەهار دەکەوێتە پارێزگاى سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتى ئێران، چابەهار شارێکى بەندەرییە و لەسەر لێوارەکانى دەریانى عومان دایە و هاسنووری پاکستانە.

ئاژانسەکانی ئێران بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی چابەهار لە پارێزگای بەلوچستان لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس لە رۆژهەڵاتی ئێران روویداوە.

محەمەد هادی، جێگری پارێزگاری بەلووچستان رایگەیاندووە، تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکەوە بووە و ١٩ کەس برینداربوون و سێ کەسیش بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لە دەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com