حکومەتی عێراق هەڵدەوەشێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، حکومەتی عادل عەبدولمەهدی، لەبەر کۆمەڵێ فاکتەری مەوزوعی، لە ئەنجامدا تووشی لێکترازان و هەڵوەشانەوە دەبێ و هۆکارەکانیشی بۆ نوچەنێت دەخاتەڕوو.

لە رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام درا بەڵام بە هۆی کێشەو ململانێی زۆرەوە لەناو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و بەتایبەت شیعە، کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان پێکدەهێنن، رێگری سەرکییە و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی نوێ عێراق، بەهۆی سەربەخۆ بوون و نەبوونە خاوەن هێزێکی سیاسی، بە ئاسانی توانای بڕیار دان و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نابێ و پێویستە چاوەڕێی رێککەوتنی لایەنەکان بکات. بە گوتەی شارەزایانی سیاسی. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، حەسەن بارام، چاودێری سیاسی کورد، لەبارەی تەحەدیاتی بەردەم کابینەی نوێی عێراق رایگەیاند: حکومەتی عادل عەبدولمەهدی، لەبەر کۆمەڵێ فاکتەری مەوزوعی، کە هەیە لە دەوروبەری، لە ئەنجامدا تووشی لێکترازان و هەڵوەشانەوە دەبێ و بڕوا ناکەم خودی کەسایەتییەکە بەرگەی ئەو دۆخە بگرێت، لە داهاتوودا کە من پێشبینی دەکەم.

حەسەن باران هۆکارەکانی بەردەم حکومەتی عادل عەبدولمەهدی بە چەند خاڵ دەخاتەڕوو و دەڵێت:

یەکەم: ئابووری عێراق ئابوورییەکی زۆر بەهێز نییە و کێشەی دارایی هەیە و سێ گۆشەی سوننە بە تەواوەی هەڵوەشاوەتەوە و پێویستی بە بودجەیەکی زەبەلاحە بۆ هەستانەوەی هەروەها هەر لە بەسرەوە تا شوێنەکانی دیکە وێرانەیە. 

دووەم: تۆخبوونەوەی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا، کاریگەری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و ستراتیژی بۆ سەر حکومەتەکەی عەبدولمەهدی دەبێ. 

سێیەم: خودی عادل عەبدولمەهدی خاوەن هێزێکی تایبەت نییە لە ناو شیعەکاندا، کە وەکو کارەکتەرێکی سەربەخۆ هێنراوە، کە ئەمەش وای کردووە هەمیشە لە ناو پەرلەماندا لاواز بێ و پشتگیری هێزێکی سیاسی تایبەت بەخۆی نەبێ. 

چوار: هێزە شیعەکان لەناوخۆدا لە ململانێدان و راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە عادل عەبدولمەهدی دەکەن؛ کە هەندێکیان شەش مانگ و هەندیکیان ساڵێک و بەشێکی دیکەیان کەمتر یان زیاتریان داناوە، کە ئەگەر سەرکەوتوو نەبێ، پشتگیری ناکەن و دەبێ حکومەتەکەی هەڵبووەشێتەوە و دەستلەکار بکێشێتەوە. 

پێنجەم: بوونی حەشدی شەعبی و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان و گوشارەکانی ئەمریکا و هەروەها بەبەتی چۆنیەتی چارەسەر کێشەکانی کوردستان بە تایبەتی ناوچە دابڕێندراوەکان ئەمانە کۆمەڵێك کۆسپی گەورەو گرنگن کە چارەسەرکردنیان ئاسان نییە.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com