هەڵوێستی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی بەشی VIP لە به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتووچۆ

0

نوچەنێت

هێمن هه‌ورامى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، بڕيارى دانانى به‌شى ڤى ئاى پى له‌ به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر راگيراوه‌، تا لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ورد له‌و باره‌يه‌وه‌ ده‌كرێت و شێوازێكى ديكه‌ى بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌.

هێمن هه‌ورامى گوتيشى: وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌ى له‌و باره‌يه‌وه‌ پێداوين و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، رۆژانه‌ ٨٠٠ ئۆتۆمبێلى نوێ تۆمار ده‌كرێن و مامه‌ڵه‌ى ١٥٠٠ هاوڵاتى جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هەورامی روونيشيكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ خزمه‌تگوزارى خێرايه‌ و له‌ زۆر وڵاتيش په‌يڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ناوخۆ پێى راگه‌ياندووين ئه‌و بڕياره‌ راده‌گيرێت تا بزانرێت چى پێويست بێت و له‌ خزمه‌تى هاوڵاتيان بێت ئه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا هه‌ورامى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى پارتى فۆرمى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكييان پڕ كردووه‌ته‌وه‌ و راده‌ستى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com