لەسەر راسپارده‌ى بارزانى بڕيارێك راگیرا

0

نوچەنێت

دواى سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زايى هاوڵاتيان سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ى به‌شى VIP له‌ به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر بۆ ئه‌وانه‌ى ١٠٠ هه‌زار دينار ده‌ده‌ن و راييكردنى مامه‌ڵه‌كانيان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌ راسپارده‌يه‌كدا داواى راگرتنى بڕياره‌كه‌ى كرد.

له‌و باره‌يه‌وه‌ په‌يجى سه‌ره‌كى باره‌گاى بارزانى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكرده‌وه‌، “لەسەر راسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی، بەشی VIP لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دادەخرێت”.

هاوكات ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، هێمن هه‌ورامى سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕيارى كردنه‌وه‌ى به‌شى ڤى ئاى پى راگرتووه‌.

پێشتر به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رايگه‌ياندبوو، به‌شێكى تايبه‌تيان بۆ ئه‌و هاووڵاتيانه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ راييكردنى مامه‌ڵه‌كانيان بڕى ١٠٠ هه‌زار دينارى عێراقى ده‌ده‌ن و به‌ زووترين كات مامه‌ڵه‌كانيان راييده‌كرێت و له‌ شوێنى گونجاودا پشوو ده‌ده‌ن تا ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌كانيان.

ئه‌و بڕياره‌ى هاتووچۆى هه‌ولێر نيگه‌رانى هاوڵاتيانى لێكه‌وته‌وه‌ و به‌ درووستكردنى جياوازى چينايه‌تى و فه‌رامۆشكردنى هاوڵاتيانى كه‌مده‌رامه‌ت له‌قه‌ڵه‌مياندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com