لەبارەی شەڕێکی جیهانی هۆشداری دەدرێت

0

نوچەنێتراسیسکایاگازیتا

رۆژنامەی راسیسکایا گازیتا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦-١٢-٢٠١٨، لە سەر زاری میخائیل گۆڕباچۆف، سەرۆکی یەکێتی سۆڤییەتی جاران نووسی “جیهان لە بەردەم بەریەککەوتنیێکی جیهانیدایە”.

بە گوێڕەی ئەم رۆژنامەیە، گۆڕباچۆف، وێڕای جۆرج بۆشی باوک، توانیان ئاشتی و رێککەوتن لە نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن پێکبهێنن.

گۆڕباچۆف لە گوتارێک، کە ئەمڕۆ لە رۆژنامەی تایم بڵاو بووەوە، نووسیویەتیدەستکەوتی ئاشتی و رێککەوتنی ئەمریکا و روسیا لە دوای شەڕی سارد، ئێستا لە بەردەم مەترسیدایە.

گۆڕباچۆف، ئاماژەی بە بیرەوەرییەکانی خۆی لە گەڵ بۆشی باوک کردووە و دەڵێت “لە دیسەمبەری ١٩٨٧ کاتێک سەردانی واشنتۆنی کردووە، بۆشی باوک ئەوی بۆ بنکەی ئاسمانی ئەمریکا رێنوێنی کردووە، کە ئەمەش بابەتێکی نائاسایی و دژی پرۆتۆکۆلەکان بووە، ئەوان لە ئۆتۆمبێلێکدا گفتوگۆیەکی دۆستانەیان ئەنجام داوە”.

سەرۆکی یەکێتی سۆڤییەتی جاران، هەروەها نووسیویەتی لە میانی ئەم سەردانەم بۆ واشنتۆن، لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتین، تاکوو پەیوەندییەکانی دوو وڵات بگەیێنیە ئاستێکی بەرز.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com