بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی لەسەر داخستنی سینەما سالم هاتەدەنگ

0

نوچەنێت

بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری شاری سلێمانی ڕایگەیاند داخستنى سینەما سالم پێچەوانەى ئازادى گشتییە و لایەنگرى ناکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ڕۆژی هەینی فیلمی (سێ ڕۆژ لەناو دە ساڵدا) لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز، کە یەکێکبوو لە دامەزرێنەرانى پەکەکە، لە سینەما سالم نمایشبکرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی دەرگای سینەماکەی داخست.

بابەکر دڕەیی، بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری شاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا، سەبارەت بە داخستنى سینەما سالم ڕایگەیاند، فشارەکان لەسەر هەرێمى کوردستان هەرچەندە زۆر بێت، بەڵام دەبێت باڵانسێک هەبێ لە نێوان پێشێل نەکردنى ئازادى وڵاتەکە و سینەما سالمیش دەبێ ڕەچاوى دۆخى ئابوری وڵاتەکە بکات.

دڕەیی ئەوەشی ئاشکراکرد، هەندێک هەوڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە و کۆتایی پێهێنانى، هیواشی خواست فیلمەکەى تایبەت بە ساکینە چانسز نمایشبکرێت و نەبێتە کێشەیەکى گەورە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com