هونەرمەندێکی میللی دوو هاوڕێ خۆی بە گوللە بریندار کرد

0

نوچەنێت: تایبەت

هونەرمەندێکی میللـی ناسراو، دوو هاوڕێی خۆی بە گولـلە بریندار کرد و بەرەو شوێنێکی نادیاریش هەڵاتووە.

هونەرمەندی میللی ناسراوە بە ئاوات بۆکانی، خەڵکی بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە ماوەیەکی زۆرە نیشتەجێی باشووری کوردستانە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە، کە نەیویست ناوی بهێنرێت، رایگەیاند “ئێوارەی دوێنێ (چوارشەممە ٩-١-٢٠١٩)، هونەرمەند، ئاوات بۆکانی لەگەڵ خزمێکی و دوو هاوڕێی دیکەی بۆ گەشت و سەیران لە چنارۆکی سنووری کۆیە، بەڵام لە کاتی گەشتەکەیان لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەبێتە دەمەقاڵێیان و بە گولـلە دوو هاوڕێکەی بریندار دەکات.

سەرچاوەکە دەڵێت “ئاوات بۆکانی هەڵاتووە و لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت”.

ئاوات بۆکانی
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com