مۆسکۆ: ئێران ناکشێتەوە

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکدا دەڵێت، بڕیاری سزادانی مۆسکۆ لە لایەن واشنتۆنەوە رێگرە لە بەردەم جێبەجێکرانی رێککەوتنی پەیوەست بە کشانەوەی هێزەکانی ئێرانی لە سوریا.

سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت: گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی پیشسازی نەوتی روسیا، رێگرە لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی مۆسکۆ و واشنتۆن، لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئێرانی لە خاکی سوریا.

ریابکۆف دەشڵێت، کشانەوەی هێزەکانی ئێرانی و چەکە قورسەکانی ئەم وڵاتە تا ١٠٠ کیلۆمەتری سنوورەکانی ئیسرائیل، لە کاتێکدا، کە واشنتۆن سزای مۆسکۆ دەدات، ناخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و مۆسکۆ ئامادە نییە لە گەڵ واشنتۆن رێککەوتن بکات.

بە گوتەی ریابکۆف، روسیا هەوڵی داو، کە هێزە سەربازیەکانی سەر بە ئێران لە نزیک سنورەکانی ئیسرائیل و بەرزاییەکانی جۆلان دوور بخاتەوە. ئێمە دەمانهەوێ ئەم رەوتە درێژەی هەبێت و ئێرانیەکان تا مەودای ١٠٠ کیلۆمەتر، هێزەکانی خۆیان بکشێننەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com