داعش موختارێكی كوشت

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێکی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، موختاری ناوچەی ھەرەمات لە رۆژئاوای مووسڵ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژرا.

ئەوە لەكاتێكدایە، كە ماوەیەكە داعش لە عێراق جموجۆڵی زیادکردۆتەوە و دەستی بە كوشتن و رفاند و تەقینەوە كردووەتەوە. سێشەممەی رابردووش لە وتارێكدا عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھێشتا لەگەڵ داعش لە شەڕداین.

لە لێدوانیكی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ لەبارەی جموجؤڵی داعش لەو ناوچەیە، رایگەیاند “موعتەز جارو حەسەن موختاری ناوچەی ھەرەمات لە رۆژئاوای موسڵ لەلایەن چەند چەكدارێكی داعشەوە كوژرا”.

سەعید مەمۆزینی دەشڵێت “لە لایەكی دیكەوە، لە ناوچەی بادوش لە باكووری رۆژئاوای موسڵ، چوار چەكدار لە ھەردوو ناوچەی ئەلبو فیراج و ئەلبو زیاب لە ناوچەی عەنكور لە رۆژئاوای ئەنبار، چوار چەكداری دیكەی داعش دەستگیركران”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com