بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆبووەوە

0

نوچەنێت

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندی سەركردایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا (ئەنەکەسە) کۆبووەوە و تاوتوێی گۆڕانی هاوکێشە مەیدانییەکانی سوریا و دۆخی هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستانیان کرد.

بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ١٠-١-٢٠١٩) لە پیرمام کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا و تێیدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی سوریا و گۆڕانی هاوكێشە مەیدانییەكانی سوریا تاوتوێ كران، شاندی میوان كورتەیەكیان لە بارودۆخی هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان و نیگەرانییەكانیان لەبارەی ئاییندەی كورد لەو وڵاتە بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا شاندی سەركردایەتی ئەنەکەسە سوپاسی سەرۆك بارزانیان کرد، کە “هەردەم پشتیوان و خەمخۆری گەلی كورد لە سوریا بووە” و پێزانییان هەبوو بۆ هەڵوێستەكانی ئەو دواییەی لەبارەی چارەنووسی گەلی كورد لە سوریا. داواشیان كرد سەرۆك بارزانی دەنگ و مەزلوومیەتی گەلی كورد بە ناوەندە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەكان بگەیێنێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، سەرۆك بارزانی لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتە تازەكان و پاراستنی گەلی كورد لە سوریا، رێنوێنی و ئامۆژگاریی پێویستی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com