هەڵویستی پوتین و مێرکل لەبارەی سوریا

0

نوچەنێت-راشاتودەی

کۆشكی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، سەرۆکی ئەم وڵاتە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئانجێلا مێرکل، پرسی سوریا-یان تاوتوێ کرد.

کۆشكی کرملین، لە بەیانێکدا رایگەیاند: شەوی رابردوو هەر یەک لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا و ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، سەبارەت بە دۆخی سوریا، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

بە گوێڕەی راگەیێندراوی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا، سەرانی دوو وڵات سەبارەت بە دۆخی سوریا و پێکهێنانی کۆمیسیۆنی دەستوری نوێی سوریا گفتوگۆیان کردووە.

پوتین و مێرکل، هەروەها جەختیان لە سەر خێرایی و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی سوریا کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com