پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت “مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، لە کاندیدیکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان”.

دواینیوەڕۆی چوارشەممە ٩-١-٢٠١٩، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە “وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر پاڵپشتی ئەمریکا بۆ دیالۆگی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغدا کردەوە”. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت “مایک پۆمپیۆ جەختی لەسەر بەهای پەیوەندی ستراتیژیی لەگەڵ عێراق و پەیوەندی دۆستانەی ماوەدرێژیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، کە بۆ ئاسایشی دووقۆڵی و سەقامگیری ناوچەکە گرنگە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com