فەرەنسا: بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا مەرجمان هەیە

0

نوچەنێت-ئاڕ تی عەرەبی

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، مەرجی سەرەکی بۆ كشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا، گەیشتنە بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی ئەم وڵاتە.

ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی جانیوەری، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەنالی سی نیوز، مەرجی وڵاتەکەی بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا خستەڕوو.

لۆدریان دەڵێت، فەرەنسا کاتێک هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە، کە چارەسەرێکی سیاسیانە بۆ شەڕی ناوخۆیی ئەم وڵاتە هاتبێتە کایەوە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە شوێنی سەرەکی جێگیربوونی هێزەکانیان عێراقە و ژمارەیەکی کەم هێزیان لە سوریا جێگیر کردووە.

بە گوتەی لۆدریان، روسیا لە چارسەری سیاسیانەی قەیرانی سوریا بەرپرسیارە؛ لۆدریان هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ پشتیوانی سەربازی و سیاسی لە رژێمی بەشار ئەسەد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com