بەلەمێکی کۆچبەران نوقم بوو

0

نوچەنێت

بەلەمێکی گەورە، كه‌ ٥٢ هاووڵاتى كوردی تێدا بوو، پێش گه‌یشتنى به‌كه‌ناراوه‌كانى دوورگه‌ى كرۆتۆنى له‌ سنوورى ئیتاڵیا، تێكشكا و سه‌ره‌جه‌م كۆچبه‌ره‌كان كه‌وتنه‌ ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ره‌ عێراقییه‌كان لقی کوردستان، ڕایگه‌یاند “كاتژمێر ٤ـى به‌ره‌به‌یانى رۆژی پێنجشه‌ممه‌، بەلەمێکی گەورە، كه‌ ٥٢ هاوڵاتى كوردی تێدا بووه‌ و له‌ كه‌ناراوه‌كانى یۆنان به‌ره‌و ئیتاڵیا گه‌شتى كرد، پێش گه‌یشتنى به‌ وشكانى، تێكشكا و هه‌موو كۆچبه‌ره‌كانیش كه‌وتنه‌ ناو ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه‌”.

ئارى جه‌لال ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ كۆچبه‌ره‌كان ده‌ستیان به‌هاواركردن كرد و له‌و كاته‌شدا پۆلیسی ناوچه‌ى تۆرممیلسیا، كه‌ له‌نزیك ڕووداوه‌كه‌ بوون، گه‌یشتن به‌هانایان و توانییان به‌ به‌به‌لمى بچووك ڕزگاریان بكه‌ن.

سه‌رپه‌رشتیارى گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى ئیتاڵیا توانییان ٤٩ كۆچبه‌ر ڕزگار بكه‌ن، كه‌ له‌نێویاندا شه‌ش ئافره‌ت و چوار منداڵ هه‌ن و یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان، شیره‌خۆره‌. باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ دواى نزیكه‌ى دوو كاتژمێر، ئافره‌تێك و منداڵێكی شیره‌خۆرى دۆزرانه‌وه‌، به‌ڵام تائێستاش چاره‌نووسى یه‌كێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌.

دواتر كۆچبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ برانه‌ هووتێل و چاره‌سه‌ر و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌شكرا، پاشان خرانه‌ كامپی سانت نانا له‌ شارى كرۆتۆنى.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com