ئەنقەرە: ئۆپەراسیۆنەکان دەست پێدەکەینەوە

0

نوچەنێت-ئانادۆڵ

خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ هەینی١١ی جانیوەری رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئامادەکاری پێویستی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فورات کردووە.

وەزیری بەرگری تورکیا لەم بارەوە گوتی: ئامانجی سەرەکی ئێمە تەنها تیرۆریستانن و کێشەیەکمان لە گەڵ خوشک و برایانی کورد نییە، بۆ ریشەکێش کردنی تیرۆریستان لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان جیدی و پێداگرین.

خلوسی ئاکار لە میانی سەردانکردنی یەکە سەربازیەکانی تورکیا لە سەر سنووری تورکیا گوتیشی، وەکوو ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوومان، لە کاتی گونجاو هێرش دەکەینە سەر تیرۆریستان.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رۆژی رابردوو رایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپاکەیان لە سوریا پەیوەندی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی ئەم وڵاتە نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com