پێنتاگۆن ڕوونکردنەوە دەدات

0

نوچەنێت-سی.ئێن.ئێن

بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆن دەڵێت، بەشێک لە جیهازی سەربازی و چەکە قورسەکانیان لە سوریا گواستۆتەوە.

بەرپرسێکی پێنتاگۆن، ئەمرۆ هەینی ١١ی جانیوەری رایگەیاند، کە سوپای ئەمریکا بەشێک لە چەک و کەلوپەلی سەربازیەکانی خۆی لە سوریا گواستۆتەوە.

ئەم بەرپرسەی پێنتاگۆن، کشانەوەی جیهازە سەربازیەکانی ئەمریکا لە سوریا پشتڕاست دەکاتەوە و دەشڵێت “بە هۆکاری ئەمنی ناتوانین وردەکاری زیاتر بخەینەڕوو”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەم بەرپرسەی پێنتاگۆن ئاماژەی بە وردەکاری زیاتر لەبارەی چۆنیەتی مانەوە یان شوێنی جێگیربوونی سوپای ئەمریکا لە سەر خاکی سوریا نەکردووە.

لێدوانی ئەم بەرپرسەی پێنتاگۆن لە کاتێکدایە، کە گوتەبیژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، کشانەوەی بەشێک لە  چەک و کەلوپەلە سەربازیەکانی ئەمریکای لە سوریا پشتڕاست کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com